سەركۆ گەڵاڵی: كابینەی نۆیەم، نۆ ترلیۆن و هەشت سەد ملیار دینار قەرزاری هاووڵاتیانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، كابینەی نۆیەم، نۆ ترلیۆن و هەشت سەد ملیار دینار قەرزاری هاووڵاتیانە.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بە درێژایی تەمەنی كورتی ئەم كابینەیە، حەوت مووچەی تەواو نەدراوە، وا مووچەی مانگەكانی 6 و 7 ی ئەمساڵیشی هاتۆتەسەر، كە تێكڕا دەكاتە هەشت ترلیۆن و سەد ملیار دینار.

باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ وتەبێژی حكومەتی كاربەڕێكەر، لە نوێترین لێدواندا وتویەتی “حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو مانگێك مووچەی تەواوەتی هاونیشتمانیانی دابین كردووە”. تەنها بۆ بیرخستنەوەی كەمتەرخەمییەكانی حكومەت لە بواری مووچەدا، ئەم چەند دێڕە دەخەینەڕوو.

بە گشتی، لە ماوەی ئەم كابینەیەدا، (10 مووچە) بە لێبڕینەوە دراوە، (نۆ مووچە) بە لێبڕینی لە سەدا (21%) دراوە، (یەك مووچە) بە لێبڕینی لە سەدا (18%) دراوە، كە تێكڕا دەكاتە یەك ترلیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج ملیار دینار مافخواردنی خەڵكی مووچەخۆر و، كۆی گشتی قەرزی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی كابینەی نۆیەم بریتیە لە (9,965,000,000,000) نۆ ترلیۆن و نۆسەد و شەست و پێنج ملیار دینار. ئەم زانیاریانە سەرچاوەی دامەزراوە فەرمیەكانی حكومەت و سك گوشینی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا