بافڵ تاڵەبانى گەیشتە بەغداو لەگەڵ سودانى لە کۆبوونەوە دایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ  بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی گەیشتە بەغداد و  لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە24ی تەمموز، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدان، بەتایبەتی لەسەر پرسی موچە و پشکی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.

لەکاتێکدا، حکومەتی عێراق تائێستا پارەی موچەی مانگەکانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردووە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا