کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی21ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 47 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 42 پلەی سیلیزیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا