بانكی ناوەندی: قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی بۆ 113 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەكان بۆ نزیكەی 70 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها قەبارەی یەدەگی دەرەكیش بۆ 113 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی، لە وتارێكدا لە میانی شەشەمین كۆنفرانسی ساڵانەی دارایی و خزمەتگوزارییەكانی بانكی، ڕایگەیاند: بانكی ناوەندی عێراق ڕۆڵی بنەڕەتی هەیە لە سەقامگیری دارایی و ئابووری، ئەمساڵ شایەتی گۆڕانكاری زۆر بوو بۆ بەشداریكردن لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا.

وتیشی: دەرفەتێكی زۆر بۆ ئابووری عێراق و بانكی ناوەندی و سەرجەم وەزارەتەكان و كەرتی تایبەت هەیە، لەوانە گەشەی بەرهەمی گشتی ناوخۆ و گەیشتن بە زیادەیەك لە یاسای بودجەی گشتی كە كاریگەریی نرخی نەوتی جیهانی لەسەرە، هەروەها زیادبوونی قەبارەی وەبەرهێنان و قەرز بەگشتی، هەروەها زیادبوونی یەدەگی بیانی بۆ 113 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا