محەمەد ڕەزا جۆلائی: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە11ی تەمموز، محەمەد ڕەزا جۆلائی، بەڕێوەبەری تۆڕی دابەشکردن لە کۆمپانیای نیشتیمانی غازی ئێران ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ڕێژەی هەناردەکردنی غازی وڵاتەکەی بۆ عێراق کەمیکردووە و ئامێرەکان لە کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەدا پەکیانکەوتووە.

محەمەد ڕەزا جۆلائی ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕی غازدا تێکچوونێک ڕوویدا، بۆیە بەڕێژەی 10-5 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا هاناردەکردن بۆ عێراق کەمبووەتەوە.

ڕوونیکردەوە، هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، بەڵام بەهۆی گەرمای زۆرەوە ئامێرەکان لە کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە پەکیانکەوتووە و ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تۆڕی گواستنەوەی غاز بۆ عێراق دروستکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لەمانگی ڕابردوودا تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی غاز بۆ عێراق 30 ملیۆن مەتر سێجا بووە، لەم مانگەدا گەیشتووتە 21 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا