رووسیا كوژرانی 800 سەربازی ئۆكرانیا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری روسیا لەبەیاننامەیەكدا تێكشاندنی هەژدە هێرشی سوپای ئۆكرانیا و كوژرانی زیاتر لە 800 سەربازی ئەو وڵاتەی لەچەند بەرەیەكی جەنگ راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: تەنها لە هەرێمی دۆنێتسك 10 هێرشی سوپای ئۆكرانیا لەلایەن هێزەكانی روسیاوە تێكشكێندراون و 420 سەربازی ئۆكرانیش كوژراون.

هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، لەهەریەك لەناوچەكانی زاپۆریژیا و لوهانسك بەرپەرچی هەشت هێرشی تری ئۆكرانیا دراوەتەوە و نزیكەی چوار سەد سەربازیش كوژراون.

وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەپاڵ ئەو زیانە گیانیە زۆرەی بەر سوپای ئۆكرانیا كەوتووە، چەندین كەرەستەی سەربازی سوپاكە و ژمارەیەك لەو مووشەك و سیستمە بەرگریانەی لەلایەن رۆژئاواوە تەسلیمی كراوە تێكشكێندراون و زیانی ماددی زۆر بەهێزەكەی ئۆكرانیا گەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا