هۆڵەنداو ئەڵمانیا نۆكەس بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە تۆمەتی ئامادەكاری بۆ تەقینەوە و كرداری تێكەدەرانە، نۆ كەسی سەربە داعش لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستگیركران.

بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، نۆ كەسی سەر بەداعش كە بەرەگەز خەڵكی وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیان، بەتۆمەتی ئامادەكاری بۆ ئەنجادانی تەقینەوە و كرداری تێكەدرانە لە ئەڵمانیا، دەستیگیركراون.

لەو بارەیەوە، داواكاری گشتی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، حەوت كەس لەو نۆ كەسە، لە رێگەی داراییەوە پاڵپشتی داعشیان كردووە و خاوەنی بیروباوەڕی توندوتیژن.

لە دوای داگیركارییەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا، لە رێگەی پۆڵەنداوە خۆیان گەیاندووەتە ئەڵمانیا.

داوكاری گشتی ئەڵمانیا باسی لەوەشكرد، ئەو كەسانەی دەستگیركراون ماوەیەكی زۆرە لەژێر چاودێریدان و زانیاریی تەواو دەربارەیان كۆكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا