شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق سەردانی بەغدا بکات.

لەوبارەیەوە هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بڕیارە ئەم هەفتەیە یان هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى دارایی لەسەر ئاستى بەڕێوەبەرى گشتیی ژمێریاری و بودجە، سەردانى بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیی عێراق”.

وتیشی، “پێش جەژنى قوربان، سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لەگەڵ دیوانى چاودێریى دارایی و وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کۆبووەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “شاندێکى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستانیش سەردانى بەغداى کرد و لەگەڵ وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى کۆبووەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتى دارایی عێراق داواى لە شاندەکەى حکومەتى هەرێمى کردستان کردووە بۆ خەرجکردنى پارەى بەشە بودجە، وردەکاریى خەرجی و داهاتى هەرێمى کوردستانی بۆ بنێرن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا