عێراق رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگرێتەبەر لە سوید قورئانی سووتاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر تا ئەو پەنابەرە عێراقییەی لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند رادەستی عێراق بکرێتەوە و دادگایی بکرێت.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بە فەرمانی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 14 لە یاسای سزادانی عێراقی، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگیرێتەبەر کە لە سوید قورئانی سووتاندووە.

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، فایەق زێدان داواکاری گشتی راسپاردووە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ رێوشوێنە یاساییەکان بگرنەبەر، تا ئەو پەنابەرە عێراقییەی لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند رادەستی عێراق بکرێتەوە و بەپێی یاسا دادگایی بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا