سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا: بۆینباخەکانتان لابەرن با کارەبا زیادببێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا وازی لە بەستی بۆینباخ هێنا و دەیەوێت سەرجەم وەزیر و کارمەندان واز لە بەستنی بۆینباخ بهێنن لەپێناو زیادکردنی وزەی کارەبا.

لەوبارەیەوە پێدرۆ سانچێز دەڵێت، “من چیتر بۆینباخ نابەستم و داوام لە وەزیرەکانیش کردووە ئەو کارە بکەن”.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا داوای لە کۆمپانیاکانیش کردووە ڕێگە بە کارمەندانیان بدەن بەبێ بۆینباخ و جلی فەرمی کاربکەن لەپێناو زیادکردنی وزەی کارەبا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستا ئەوروپا بەهۆی بایکۆتکردنی وزەی ڕوسیاوە بەخراپترین قەیرانی وزە و سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخدا تێدەپەڕێت.

سانچێز هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە چۆن نەبەستنی بۆینباخ دەتوانێت هاوکاربێت لە زیادکردنی وزەی کارەبا، بەڵام وەزارەتی ژینگە کە سەرپەرشتی سیاسەتی وزەی ئیسپانیا دەکات دەڵێت، “کار بۆ ئەوە دەکەین ئامێرە فێنککەرەوەکان والێبکەین لە سەروو 27 پلەی سەدییەوە کاربکەن ئەمەش لەپێناو پارێزگاریکردن لە کارەبا و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە”.

لەبەرکردنی جلوبەرگی تەنک و وازهێنان لە جلوبەرگی فەرمی و زۆر و نەبەستنی بۆینباخ یارمەتیدەرن لەوەی مرۆڤ کەمتر هەست بە گەرمای هاوین بکات و بەمەش پێویست ناکات فێنککەرەوەکان بە پلەی زۆر بەرز کاریان پێبکرێت، چونکە کارپێکردنی فێنککەرەوەکان بەجۆرێک کە زۆر سارد و بەرزبێت، دەبێتەهۆی بەکاربردنی ڕێژەیەکی زیاتری وزەی کارەبا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا