پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مامۆستایانی ئاینی لە مەترسییەكانی توشبوون بە پەتای خوێنبەربوون ئاگاداردەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی عەبدوڵا ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، هەڵمەتی هۆشیاری لەبارەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش سیمینارێكی زانستی بۆ مامۆستایانی ئاینی رێكخرا بۆ گەیاندنی رێنمایی دروستی خۆپارێزی لەتای خوێنبەربوون و شیكردنەوەی مەترسیەكانی ئەو نەخۆشیە.
ئاماژەی بەوەشدا، بابەتی سیمینارە زانستیەكان لەلایەن د.گۆران محێدین، سەرۆكی بەشی هەناوی و د.سایە حەسەن، لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەكان و ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پێشكەش دەكرێت، بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ هەر ئەگەرێكی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون.