وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكاو توركیا لە لەندەن چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد، پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو لە میانەی گفتوگۆكانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا پرسەكانی بەرگری و وزە و ئابووری تاتوتوێدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتوو ناتۆ لە لیتوانیا پڕۆسەی ئەندامبوونی سوید بە هاوپەیمانێتییەكە گفتوگوگۆی جددی لەبارەوە دەكرێت، لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: پێدەچێت وڵاتەكەی و ئەمریكا لەسەر هەموو پرسێك یەك بۆچوونیان نەبێت، بەڵام هاوپەیمانی درێژخایەنی ئەو وڵاتانە لەگەڵ ناتۆ و لایەنەكانی تر ناچاریان دەكات بەردەوام بن لە كاركردنی پێكەوەیی.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەردوو وەزیرەكەی توركیا و ئەمریكا بەشدارییان لە كۆنفڕانسی بوژانەوەی ئۆكرانیا كرد كە داوای لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دەكرد وەبەرهێنان بكەن و ئابوورییەكەی ئەو وڵاتە زیندوو بكەنەوە كە نزیكەی ساڵ و نیوێكە بەهۆی جەنگەوە وێران بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا