شەپۆلەکانی باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم وهەندێ ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانى هەولێرو دهۆک.

هاوکات پێشبینی دروست بوونى تەم و مژ لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاویەکان دەکرێت لەکاتەکانى شەودا لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى باکورى ڕۆژهەڵات.

لەبارەی کەشی سبەی ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 تــا 2 ) پلە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا