گۆڕانكاری لە پرۆگرامی خوێندنی كۆلێجەكانی پەروەردەی وەرزشی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەدروشمی ” بەرەو كونفرانسی سەرتاسەری پێداچونەوە و پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن و بەستنەوەیان بە بازاری كارەوە ” بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆبونەوەیەك لەگەڵ راگر و سەرۆكی بەشەكانی پەروەردەی وەرزشی لە زانكۆكانی كوردستان لە زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

رۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 26_2_2023 بە سەرپەرشتی د. توانا نجف محەمەد خان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی و سەرپەرشتیاری پێداچونەوە بە پرۆگرامی كۆلێجەكانی پەروەردەی وەرزش لە زانكۆكانی كوردستان كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو.

لە وتەیەكدا د. توانا نجف بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ڕایگەیاند: بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەمەبەستی گونجاندنی ناوەرۆكی پرۆگرامەكانی خوێندن بە پێداویستییەكانی بازاری كار، پێداچونەوە بە پرۆگرامی سەرجەم بەش و كۆلێجەكان لە زانكۆكانی كوردستان دەكرێت.

رونیشیكردەوە لەئێستادا دیراسەی پێداویستییەكانی بازاڕی كار دەكەین و دەیانگونجێنین لەگەڵ پرۆگرامی خوێندن لە زانكۆكاندا، بۆ ئەوەی دەرچوانمان دوای دەرچونیان لە زانكۆ بتوانن لە بازاڕی كاردا لە هەردوو كەرتی پیشەسازی و بازرگانیدا بە ئاسانی هەلی كاری گونجاویان دەست بكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا