بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 15 ھەزار زیندانی لە ئێران دەرچووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داواکاری گشتی شاری تاران رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 15 ھەزار کەس دەرچووە کە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو.

عەلی قاسی سەرۆکی داواکاری گشتی تاران لە میانی راگەیاندنی بڕیارەکانی لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای زیندانیان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 15 ھەزار کەس دەرچووە کە تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەو خۆپیشاندانانەی ساڵی رابردوو وڵاتەکەی گرتەوە.

وتیشی، ھەمووان بەرامبەر خێزانی دەستیگرکراوان بەرپرسیارن، لەو پێناوەشدا ساڵی رابردوو ھەلیکاریان بۆ حەوت ھەزار و 500  زیندانی رەخساندووە، 22  ھەزار مۆڵەتیش دراوەتە زیندانییان، ھەروەھا لە ساڵی رابردوودا ھەزار و 102 زیندانی گواستراونەتەوە بۆ شارەکانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا