سەرۆككۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئێران كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دووشەممە 19-6-2023 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە كەمال خەرازی سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری.

سەرۆك كۆمار لە دەسپێكی دیدارەكەدا، خۆشحاڵی بە سەردانی شاندەكە نیشاندا، كە سەردانی شاری بەسرەیان كردبوو، جەختی لەسەر ئەو پێشكەوتنەی كە لە پارێزگا و شارەكانی عێراق بەدیهاتوە كردەوە، بەهۆی بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەدا.

هەروەها سەرۆك كۆمار، باسی لە سروشتی پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات كرد، ئاماژەیكرد بە قوڵی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و جوگرافی و مێژویی و ئایینی و بەرژەوەندییە ئابورییەكان كە هەردوو گەلی دراوسێ پێكەوەیان دەبەستنەوە.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە عێراق خەریكە دەست دەكات بە ڕێنیسانسێكی بونیادنان دوای ئەوەی بودجەی گشتی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند كرا و جەختی لەوە كردەوە كە دامەزراندنی سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی یەكێكە لە نیشانەكانی پێشكەوتنی وڵاتان لە كاتێكدا تێڕوانینێكی ڕوون بۆ بڕیاردەران دابین دەكەن بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە زۆرەی كە جیهان لە بوارەكانی وزە و ئاودا بە خۆوە دەیبینێ.

لای خۆیەوە كەمال خەرازی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی عێراق و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆك كۆمار دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا كە كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەكات.

هەروەها خەرازی باسی لەهەوڵەكانی خوالێخۆشبوو مام جەلال كرد ، لە پێناوی فراوانكردنی پەیوەندییەكان و هاوكات ڕۆڵی سەرۆك كۆماریشی لە بەهێزكردنی هاریكاری نێوان هەردو گەلی عێراق و ئێراندا بەرز نرخاند.

هەروەها خەرازی، جەختی لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە عێراق دەروازەی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا و لەم چوارچێوەیەدا ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ نزیكبوونەوەی بۆچوونەكان لەگەڵ عەرەبستانی سعودییدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا