لەسەر كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتاریكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەسەر دۆسیەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای یاسایی تۆماركرا.

دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ هەریەكە لە د. یوسف محەمەد ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و پارێزەر زەردەشت، لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی یاساییمان تۆماركرد تایبەت بە كەیسی كێشە كشتوكاڵییەكانی پارێزگای كەركوك.

دیلان غەفور ئاماژەی بەوەشدا، زۆر دەمێكە جوتیارانی ئەو ناوچانە بەدەست ئەو كێشانەوە دەناڵێنن و لێرەشەوە هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كە كەیسەكەمان بەهێزە و داكۆكی تەواویش لە مافی جوتیارانی كەركوك دەكەین.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتیشی: لە داهاتوودا ناوەڕۆك و درێژەی بابەتەكە بۆ هەوموولایەك رووندەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا