تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ڕایگەیاند، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی یەک شەو دادەخرێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەین کە لە ڕێکەوتی 19 لەسەر 20ی 12 بۆ ماوەی یەک شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تونێلەکە لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بۆ 5:00ی بەیانی دادەخرێت و هۆکاری داخستنەکەشی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی چەناڵی ئاوی تونێلەکەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا