پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 75 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە نرخەکانی نەوت بەڕێژەی %3 بەرزبوونەوە، جارێکی دیکە ئەم بەیانییە نرخی نەوت دابەزی بۆ خوار 75 دۆلار، بەڵام لە ئێستادا تاڕادەیەک نرخەکەی بەرزبووەتەوە.