دژەتیرۆر و هێزێكی فەڕەنسا ئۆپەراسیۆنیان لەدژی داعش ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

هێزێكی هاوبەشی دژەتیرۆر و فەڕەنسا ئۆپەراسیۆنێكیان لە چیای قەرەچووخی سەر بە مەخمور ئەنجامداو بەهۆیەوە ژمارەیەك چەكداری داعشیان كوشت.

رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوەی مەفرەزەیەكی داعش لە رۆژئاوای مەخمور فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆردومانیان كردوون و سەرجەمیان كوژران.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزێكی هاوبەشی دژەتیرۆر و هێزی فەڕەنسی لە رۆژئاوای قەزای مەخموور بۆسەیان بۆ چەكدارانی داعش داناو بەهۆیەوە هەشت چەكداری ئەو گروپەیان كوشت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هێزە هاوبەشەكەی هەردولا لەو ناوچانە جێگیركراون و بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی شانە نوستووەكانی ئەو گروپە.

لەماوەی رابردودا ئەو هێزە لە گەیارە جێگیركرابوون، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار چوونە مەخمورو دژی چەكداری داعش وەستانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا