گەورەترین سەنتەری بازاڕكردن لە بەغدا دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا رایگەیاند، واژۆی رێككەوتنێكیان كردووە لەگەڵ عێراق لەسەر دامەزراندنی پڕۆژەیەكی گەورە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ناوچەی رەفیل، كە دەبێتە گەورەترین سەنتەری بازاڕكردن لە هەموو عێراقدا.

عەبدولعەزیز شمری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق رایگەیاند، واژۆی رێككەوتنی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی گەورەمان كردووە لەنێوان سعودیە و عێراق، لە ناوچەی رەفیلی نزیك فڕۆكەخانە كە ئەویش پڕۆژەی (جادە بغدا)یە و ملیارێك دۆلاری تێدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەیەكی گەورە و سەسوڕهێنەرە، دەبێتە مژدەیەك بۆ هەموو عێراقییەكان، كە بریتییە لە گەورەترین مۆڵ لە عێراقدا و كافێ، چێشتخانەی گەورە، ئۆفیسی كاركردنی بارزگانی بۆ گەورەترین كۆمپانیاكانی عێراق، 400 شوقەی نیشتەجێبوون و 2500 ڤێلا لەخۆی دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا