پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “سوید بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی داوەتە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوریا و عێراق”.
لەدوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا خڵوسی ئاکار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “سوید پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوریا و عێراق پڕچەک دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئۆپەراسیۆنەکانماندا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستمان بەسەر بڕێکی زۆر لە قازیفەی AT-4ی سویدی دژە تانکدا گرتووە”.