نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 84 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 32 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشەی ئابووری جیهان و لاوازبوونی خواستی چین لەسەر نەوت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا