جەمیل بایك: پارتی لەم هەڵبژاردنەدا زۆر شتی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە وتارێكدا رەوشی عێراق و هەرێمی كوردستان دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هەڵدەسەنێگێنێت و پێی وایە هیچ هێزێك لە عێراقدا براوە نەبووە، لە هەرێمی كوردستانیش هەرچەندە پارتی خۆی بە براوە دەزانێت بەڵام تووشی شكست بووە و زۆر شتی لە دەستداوە.

لەوتارەكەیدا بایك نووسیویەتی : بۆ ئەوەی لە عێراقدا ئارامیی دروست ببێت هەڵبژاردن ئەنجامدرا، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەكە ڕەوابوونی هێزە سیاسییە عێراقییەكانی لەگەڵ زەویدا كردە یەك، لەو هەڵبژاردنەدا هیچ هێزێك سەركەوتنی بەدەست نەهێنا، دەوترێت كە 25% دەنگدەران چوونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، بەشێكیش لەوانە، چوون دەنگیان پوچەڵكردووەتەوە.

جەمیل بایك نووسیویەتی : پارتی لە باشووری كوردستان وا نیشاندەدات كە سەركەوتووە، بەپێچەوانەوە پارتی شكستی زۆر گەورەی تۆمار كردووە، باشووری كوردستان لە بەشدارییكردنی هەڵبژاردندا لە دوای عێراقەوەیە، پارتی لە ساڵی 2003 ەوە لە باشووری كوردستاندا دەسەڵاتدارە، گەل لەم هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر شێوازی بەڕێوەبردن ناڕازیبونی خۆی نیشاندا، گەل لەم هەڵبژاردنەدا سزای بزوتنەوەی گۆڕانیشی دا، لەبەر ئەوەی لە پارتی نزیكبووە و بەشداری حكومەت بوو.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ڕۆڵی پارتی لە بەڕێوەبردندا لە ناو خەڵكدا بووە هۆكاری ناڕازییوونێكی گەورە، بێگومان دەنگی یەكێتیش كە بەشدارە لە حكومەت بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبوویەوە، هەرچەند وا بیردەكرایەوە كە دەنگی یەكێتی زیاتر كەم ببێتەوە، بەڵام بەهۆی پشتگیریی بزوتنەوەی ئازادیی، یەكێتی زۆر زیانی بەرنەكەوت، بەڵام ئاشكرایە كە ڕای گشتی لەبەرامبەری هەموو پارتەكان بە تایبەت پارتی، هەڵوێستی نیشانداوە.

جەمیل بایك هۆشداری دەداتە هەموو هێزە سیاسییەكانی هەرێم و دەنووسێت، گەر پارتەكان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دەست لە عەقڵیەتی ئێستایان هەڵنەگرن و گۆڕانكاریی نەكەن، لەدواڕۆژدا گەل سزای زیاتریان دەدات، كەسێك كە ئەو هۆشدارییەی گەل لەبەرچاو نەگرێت، دەبێت گەل بە شێوەیەكی دیكە وەڵامیان بداتەوە، تەنها پارتی سیاسەتی هەڵە بەڕێوە نابات، ئەم سیاسەتە هەڵەیە لەسەر هەندێك هێزی دیكەش فەرز دەكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک