توركیا هێز رەوانەی كۆسۆڤۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری توركیا دیمەنی چوونی سەربازەكانی لەرێگەی فرۆكەیەكی جەنگییەوە بڵاوكردووەتەوە و لە راگەیەندراوێكیشدا دەڵێ، دوای پێشهات و ئاڵۆزییەكانی كۆسۆڤۆ، بەتالیۆنی كۆماندۆ و هێزی پیادەی وڵاتەكەی رەوانەی كۆسۆڤۆ كردووە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیادا هاتووە، ناردنی سەربازەكانی وڵاتەكەی لەسەر داواكاری ناتۆ بووە بۆ رووبەرووبوونەوەی و دامركاندنەوەی ئاڵۆزییەكانە لە باكووری كۆسۆڤۆ.

بەرپرسێكی سەربازی توركیاش پێشتر ئاماژەی بەوەدا بوو، ژمارەی ئەو هێزە سەربازییەی لە توركیاوە رەوانەی كۆسۆڤۆ دەكرێت 500 سەربازە.

كێشەكە بۆ مانگی نیسانی رابردوو دەگەڕێتەوە، كاتێك لایەنێكی كۆسۆڤۆ بایكۆتی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانیان كرد و بەو هۆیەوە ئەلبانەكان دەستیانگرت بەسەر ئەنجوومەنە ناوخۆییەكان، كاتێك رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان لەسەدا چوار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا