هەڵمەتی سەوزكردنی كوردستان ناحیەی ئاغجەلەری گرتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵمەتی ڕواندنی یەك ملیۆن نەمام ناحیەی ئاغجەلەری گرتەوە و لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەڵمەتی نیشتمانی سەوزكردنی كوردستان بەردەوامە.

رۆژی چوارشەممە 24_5_2023، دوای تەواوكردنی كاروبارەكانی دانانی سیاجی پێویست بۆ پڕۆژەكە لەپێناو پاراستنی نەمامەكان و دارستانەكە لەهەر زیادەڕەوییەك، هەڵمەتی ڕواندنی نەمام لەنێو پرۆژەی دارستانی ئاغجەلەر سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەمیانی بەشداریكردنی لەهەڵمەتەكەدا، رەمك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەناوی ئیدارەی ناوچەكەوە دەستخۆشی لەو هەنگاوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد و بەهەوڵێكی گرنگی زانی بۆ سەوزكردنەوەی ناحیەكە لەپێناو فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ دانیشتوانی ناوچەكە بەتایبەت كەلەسەردەمی رژێمی لەناوچوودا رووبەڕووی نەهامەتییەكی زۆر بوونەوە و ئەم هەنگاوەش یەكێكە لەو خزمەتانەی كەپێشكەشی هاوڵاتیانمان دەكرێت.

ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، هەڵمەتەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دارستانی ئاغجەلەری دووبارە ژیاندەوە بەتایبەت كەزیاتر لەدە ساڵە كاری تێدا نەكراوە وتیشی بەدروستكردنی پەڵەی دەستكرد و چاندنی ئەو جۆرە نەمامانەی لەگەڵ ژینگەی ناوچەكەدا دەگونجێت زامنی سەركەوتنی هەوڵەكانمان كردووە بۆ سەوزكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا