لە بابل پیاوێك دوای كوشتنی ئەندامانی خێزانەكەی خۆشی كوشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای بابل، پیاوێك دوای كوشتنی سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی خۆشی دەكوژێت.

رۆژی یەكشەممە 7ی ئایاری 2023 پۆلیسی بابل رایگەیاند، لە گەڕەكی جەزائیر لە ناوەندی شاری حلە سەر بە پارێزگای بابل، پیاوێك سەرلەبەیانی دوای لەخەوهەڵسان سەرەتا هاوسەرەكەی دەكوژێت، دواتر هەردوو منداڵەكەی كە كوڕ و كچێكن دەكوژێت، لە كۆتاییدا خۆشی دەكوژێت و كۆتایی بە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی دەهێنێ.

وەك پۆلیسی بابل ئاماژەی بۆ كردووە، پیاوەكە نەخۆشی دەروونی هەبووە و ماوەیەك بەر لەئێستا منداڵێكی گیانی لەدەستداوە، لەو كاتەوە دەروونی تەواو نەبووە و پێی وابووە بەم ڕێگەیە دووبارە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی بەیەك دەگەیەنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا