یەکەم فڕۆکەی هاوکاری قەتەر گەیشتە سودان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەتەر یەکەم فڕۆکەی هاوکارییەکانی، کە 40 تۆن خۆراکی هەڵگرتبوو ڕەوانەی سودان کرد و گەیشتە شاری پۆرت لە ڕۆژهەڵاتی سودان، جگە لە خۆراک و پێداویستی پزیشکی بڕیارە کەرەستەی پێویست بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەی گەڕۆک بنێرێت.

ئاژانسی هەواڵی قەتەر ڕایگەیاند، تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، ڕێنمایی دەدات دەربارەی دامەزراندنی”پردێکی ئاسمانی” و ناردنی هاوکاری بۆ خەڵکی سودان، کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە دۆخێکی سەختدان.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دامەزراندنی پردی ئاسمانی، ڕێکخراوی خێرخوازی قەتەر، مانگی سووری قەتەر و سندوقی گەشەپێدانی قەتەر، پێداویستی خۆراک و پزیشکی دەنێرن بۆ سودان لەگەڵ کەرەستەی پێویست بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی گەڕۆک.

ڕوونیکردەوە، دامەزراندنی ئەو پردە ئاسمانییە، دەربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی قەتەرە بۆ گەلی سودان.

لەکاتێکدا، لە 15ی نیسان، لە خەرتومی پایتەختی سودان و شارەکانی دیکەی سودان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا