لەسەر گۆرانی نەوتن بۆ توركیا گۆرانیبێژێكی كورد كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گۆرانیبێژێكی گەنجی كورد لەلایەن هەوادارێكی ئاكەپەوە، لە باكوری كوردستان بریندار كراوەو دوای برینداربوونی، فڕێیدایە ناو ئاوەوە، بەوهۆیەوە گەنجە گۆرانیبێژەكە گیانی لەدەستدا.

لە شاری قارسی باكوری كوردستان، گۆرانیبێژێكی گەنجی كورد بەناوی جیهان ئەیماز كە خەڵكی قارس بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو لە سەر شەقام لە شاری ئیستەنبوڵ گۆرانی كوردی و توركی دەوت.

رۆژی سێ شەممە لە كادیكۆی ئیستەنبوڵ، ڕەگەزپەرستێك داوای لێكردبوو بڵێت (بۆتۆ بمرم توركیا)، بەڵام ئەو گۆرانی بێژە كوردە ڕەتیكردەوە ئەوە بڵێت، توركە رەگەزپەرستەكەش هێرشی دەكاتە سەرو برینداری دەكات، دوای برینداركردنیشی فڕێیداوەتە ناو ئاوێكەوە، بەوهۆیەوە لەناو ئاوەكەدا خنكاوە، چونكە نەیتوانیوە بەهۆی برینەكەیەوە خۆی ڕزگار بكات.

ئەو گۆرانیبێژە گەنجەی كورد كە ئەندامێكی خۆبەخشی هەدەپەو پارتی چەپی سەوز بووە، پێشتر گۆرانی لەدژی ئەردۆغان وتبوو بۆ ماوەیەك زیندانی كرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا