درۆنەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان بۆردوومانکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە2ی ئایار، بەدرۆن گوندی گەڵاڵە لەسنوری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆن گوندی گەڵاڵە دووجار لەسەر یەک بۆردوومانکرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، درۆنەکانی تورکیا دووجار بۆردوومانی هەردوو چیای(ژاژۆلان و باسکی قەلێ)یان لەگوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت کرد.
ڕوونیکردەوە، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا