نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە1ی ئایار، نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین لەشاری سلێمانی دادەبەزێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی نرخی هەر لیترێک بەنزین لەهەموو جۆرەکان 25 دینار دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەکرد، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 875 دینارەوە بۆ 850 دینار دادەبەزێت، نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن لە 1075 دینارەوە بۆ 1050 دینار دادەبەزێت و نرخی لیترێک بەنزینی سۆپەر لە 1225 دینارەوە بۆ 1200 دینار دادەبەزێت.

هاوکات، نرخی گازیش 50 دینار دادەبەزێت و نرخی هەرلیترێک لە 800 دینارەوە دەبێت بە 750 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا