ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 61 هەزار بەرمیل کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 61 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی هەفتانەیدا ئاشکرایکرد،” ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە نۆ دەوڵەتەوە ڕۆژانە پێنج ملیۆن و 395 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە و هەر ڕۆژێک 18 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە”.

ڕوونیکردەوە،” هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە ڕۆژانە 180 هەزار بەرمیل بووە و بەراوارد بە هەفتەی ڕابردوو 61 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، کە 241 هەزار بەرمیل بووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا