وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: تەواوی کارمەندانی دیپلۆماتکارمان لە سودان دەگەڕێنینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی نیسان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، تەواوی کارمەندانی دیپلۆماتکاریان لە سودان گەڕاندووەتەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەموو کارمەندانی دیپلۆماتکاریان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە خەرتوم گەڕاندووەتەوە.

هاوکات، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سودان، بەبڕیاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ماوەیەکەی کاتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سودان داخرا.

لەکاتێکدا، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی سودان بەشێکی زۆر لە وڵاتان کارمەندانی دیپلۆماتکاریان لە خەرتوم گەڕاندووەتەوە و باڵیۆزخانەکانیشیان داخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا