وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ ئەم دەرچووانە ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق، فۆڕمی ئەلیکترۆنی تایبەتی بە دامەزاران بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکانی هەرێمن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕوونیکردەوە، ئەم فۆڕمە تایبەتە بە دەرچووانی ساڵی خوێندنی2023-2021 ، بۆ کۆلیژی دەرمانسازی.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دیکە بۆ دەرچووانی سەرجەم بوارە پزیشکییەکان بڵاودەکرێتەوە.

حکومەتی عێراق، ساڵانە چەندین دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕەخسێنێت و زۆرجار ئەو خوێندکارانەش دەگرێتەوە کە لەنێوان بەغدا و هەرێم دەرچووی ناوچە جێناکۆکەکان.

لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.

https://app.moh.gov.iq/2023/pharmacists_al_2023_akurdistan/login

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا