پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان دروستبووە، نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی لە سودان ڕاگرت.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوان خێرا هاتووچۆی کارمەندەکانیان لە سودان ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە و سنوورەکان و فڕۆکەخانەکان داخراون.
ڕوونیکردەوە، لەبەر ئەو هۆکارە نەتەوە یەکگرتووەکان ناچاربووە چالاکییەکانی لە سودان ڕابگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ و پێکدادانەکان لە سودان کاریگەری لەسەر دۆخی مرۆیی سودان هەیە و فڕۆیەکەکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بەهۆی پێکدادانەکانی فڕۆکەخانەی خەرتوومەوە زیانی بەرکەوتووە.
لەکاتێکدا، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا، لە خەرتوومی پایتەختی سودان و شارەکانی دیکە دەستیپێکردووە.