بەستنی دەمامك لە پارێزگایەكی هەرێم دەكرێتە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بەستنی دەمامك لەنێو فەرمانگە و دەزگا حكومییەكان دەكاتە ناچاری و رایدەگەیەنێت “هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییه‌ بەبێ بەستنی دەمامک بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی”.

ئەمڕۆ شەممە 24ی تەموزی 2021 لە راگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند “به‌هۆی هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان و له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتیی شاره‌كه‌مان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان، جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییه‌ بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی.

بەپێی زانیاریەكانی راگەیەندراوەكە، سبەینێ یەكشەمە، كە ڕۆژی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانه‌ دوای پشووی ڕۆژانی جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنی مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، سەرپێچیكردن لە بریارەكان بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک