حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ، حکومەتی هەرێمی کەردستان و کۆمپانیاکانی نەوت دەربارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسان، بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆببێتەوە.

دوێنی دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەربارەی ئەو بابەتە ئاماژەی بەوەکرد تەنها لایەنی تەکنیکی ماوە و لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

لەکاتێکدا، لەگەڵ ئەوەی ڕێککەوتن لەنێوان هەرێمی وکوردستان و عێراق کراوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێنەکردووەتەوە و ماوەی سێ هەفتەیە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا