قائیمقامی سلێمانی داوایەک لە میدیاکاران دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی داوا لە میدیاکان دەکات ڕۆڵی زیاتر بگێڕن لە پێدانی زانیاری لەبارەی ژینگە بە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە رۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستاندا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ رۆژنامەنوساندا هەڵمەتێکی نەمام چاندنی ئەنجامداو رایگەیاند ژینگە پەیوەستە بەبونمانەوە، هیوادارین بتوانین هەموولایەکمان دەستی یەکتری بگرین بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان.

وتیشی، لەم رۆژەدا سەرەڕای پیرۆزبایی لە ژینگەپارێزان و هەموو ئەو کەسانەی بەخەمی ژینگەوەن، جەخت دەکەینەوە کە بەهەماهەنگی کۆمپانیا نیشتیمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەردەوام دەبین لەزیادکردنی روبەری سەوزایی چیای گۆیژەو ناوشاری سلێمانی.

داواشی لە میدیاکاران و کەناڵەکانی میدیا کرد رۆڵی زیاتر بگێڕن لە پێدانی زانیاری ژینگەی و هۆشیاری بە هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا