پارێزەرانی ناڕازی لە هەولێر گردبوونەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئێستادا ژمارەیەک پارێزەر لە هەولێر گردبوونەوەتەوە دژی دۆسیەی “سەرتاشینی پارێز محەمەد یابە سۆفی” کە شەوی هەینی ڕابردوو لەلایەن چوار کەسەوە هێرشکرایەسەری.

لەوبارەیەوە وتەبێژی سەندیکای پارێزەرانی هەولێر دەڵێت، پارێزەری ڕاوێژکار محەمەد یابە سۆفی، یەکێکە لە ئەندامانی سەندیکاکەمان کە تا ئێستا بەتەنیا لەپێناو پاراستنی مافە یاسایی و ئینسانییەکانی بریکاردەر کاری پیشەیی خۆی ئەنجامداوە و داکۆکی لە مافی بریکاردار کردووە.

وتیشی، بۆیە بەپێی ماددەی 22 لە یاسای پارێزەرایەتی، هێرشکردنەسەر پارێزەر وەک هێرشکردنەسەر دادوەر هەژماردەکرێت و پێویستە دەزگا ئەمنیی و یاساییەکان بەزووترین کات بکەرانی هێرشەکە دەستگیربکرێن.

پارێزەر محەممەد سۆفی، شەوی هەینی 14-04-2023 لە سنووری هەولێر بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەلایەن چوار کەسەوە لێیدرا، ئەو پارێزەرە ماوەی دوو ساڵە پارێزەری ژنێکە و بڕیار بووە رۆژی یەکشەممە دادگایی جیابوونەوەی ژنەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام شەوی هەینی لەلایەن هاوژینی ژنەکەوە هێرشکرایەسەر پارێزەرەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا