داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت لە ماڵەكانیان بمێننەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و داوا دەكات هاوڵاتیان لەناو ماڵەكانیان بمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەوای هەرێم كە زۆربەی جۆری هەورەكان هەوری جۆری “كیومولۆنمبووس”ە سەرەرای ئەوەی رێژنە باران و بروسكەو تەرزەی لێدەبارێت، پێویستە هاوڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی لە دەشت وكێوەكانن خۆیان و ئاژەڵەكانیان لە شوێنە بەرزەكان بەدوربگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا بارگەیەكی زۆر لەئاسمانی هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و هاوڵاتیان دەبێت خۆیان بپارێزن و نەچنە دەرەوەی ماڵە كانیان كە بوونی ئەوبارگەیە لەسەر ئاسمانی هەرێم تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

لەئێستادا بەهۆی ئەوشەپۆلە بارنبارینەی رووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، لەبەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لافاو دروستبووە زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا