سائیرون لەسەر گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک دێتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

سەلمان غەریباوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، دۆسیەی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکوک لەدەستی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقدایە و لاریمان لەسەری نییە.

ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون بەمیدیا عێراقییەکانی راگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لەسیستمی بەرگری عێراق و موچەکانیشیان لەحکومەتی عێراقەوە بۆدێت، وتیشی: بابەتی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک دەبێت بەهەماهەنگی و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەڕێوەبچێت.

لەدرێژەدا سەلمان غەریباوی وتی: پێویستە دۆسیەی بوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک دووربێت لەدەستوەردانی سیاسی و لەدەستی لایەنی پەیوەندیدار و لایەنە سەربازی و ئەمنییەکاندا بمێنێتەوە.

رۆژی هەینیش میدیاکان لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویان کردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە لەهەفتەی داهاتوودا دوای رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی دەست بەگەڕانەوە بۆ کەرکوک دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا