مەزڵوم عەبدی پەیامێك ئاراستەی خەڵكی سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە، كە پارێزەری یەكێتی نیشتیمانی گەلی كوردن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، دەستخۆشی لە گەلەكەمان دەكەین لە شاری سلێمانی، كە هەڵوێست و كاردانەوەیەكی راستەقینەیان بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە، كە پارێزەری یەكێتی نیشتیمانی گەلی كوردن و بەرگریكاریكارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا.

فەرماندەی گشتی هەسەدە باسی لەوەشكردووە، هیوادارین گەل و كەسەكانمان لە هەرێمی كوردستان كاردانەوەیەكی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا