وەزیری پلاندانان: زەحمەتە بتوانین کەس دابمەزرێنین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، “زۆر زەحمەتە لەم دۆخەدا کە ئێستا هەمانە بتوانین کەس دابمەزرێنین، ئێستا بەزۆر توانیومانە موچەی ئەو موچەخۆرانە دابین بکەین کە هەیە، بەڵام ئەگەر دۆخی دارایی باش بێت، لە ساڵی 2022 بەدڵنیاییەوە هەندێک چین دادەمەزرێنین”.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، “روون و راشکاوبم لەگەڵتان، زۆر زەحمەتە لەم دۆخەدا کە ئێستا ھەمانە بتوانین کەس دابمەزرێنین”.

وتیشی: ئەگەر دۆخی دارایی باشبێت لە ساڵی 2022 بەدڵنیایییەوە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، دامەزراندنی ئەوانەی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان هەیە کە بۆ ئەمە کێشەی زۆرمان هەیە، دامەزراندنی پزیشکان و زۆرینەی سێکتەرەکانی دیکە بۆنموونە مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ، ئەمانە هەمووی کێشەی راستەقینەی ئێمەن، بەڵام دۆخە داراییەکە لەم کاتەدا رێگای ئەوەمان پێ نادات.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێستا ئەگەر حکومەت دۆخی دارایشی باش بێت ناتوانێت ئەو ریزبەستنەی لە ساڵی 2014ەوە دروست بووە دایانمەزرێنیت، بۆیە پلانی جێگرەوە ئەوەیە کەرتی تایبەت کارا بکرێت و دامەزراندن لە کەرتی تایبەت وەک کەرتی گشتی بێت و خەڵکی هەموو ئەو مافانەی لە کەرتی گشتی هەیەتی لە کەرتی تایبەتیش هەیبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە هەشت ساڵە دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان راگیراوە و ئەمەش ناڕەزایەتی گەنجانی لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان زۆریان بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا