بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەناردەی نەوت لەڕێی سۆمۆوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

‌‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکان تاوتوێکران و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەردەوامیی گفتوگۆکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

‌‎رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و هەناردەکردنی تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی رێککەوتنەکە کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان بووە. رێککەوتنی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەکردنی لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دەستوورەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا