پێدەچێت دانیشتنی تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن رەتبكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بڕیار رەشید بڵاویكردۆتەوە، دانیشتنی 26_3_2023 لە بارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، هەمان سیناریۆی دانیشتنی 16_4_2016 ی پەرلەمانە، بۆیە ئەگەری هەیە رەتبكرێتەوە.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: ئەگەری هەیە دانیشتنی 26_3_2023 لە بارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رەتبكرێتەوە، چونكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان كرد بچنە ژوورەوە بۆ ئەو هۆڵەی كە دانیشتنی تێدا ئەنجام دەدرێت و پەرلەمانتارانی تێدان تا رێگریان لێ بكەن بۆ دەربڕینی نارەزایەتییەكانیان.

راشیگەیاندووە: كاتی خۆشی لە 16_4_2016سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەمان شێوە رێگەی بە هێزە ئەمنییەكان دا بچنە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان و رێگریانكرد لە گەڕانەوە پەرلەمانتاران بۆ گەڕانەوە بۆ ژوورەوە و دەربڕینی ناڕەزایی، ئەوەبوو دوای یەك مانگ بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو دانیشتنە رەتكرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لەبەر هەمان هۆكار و ڕێگریكردن لە پەرلەمانتاران بۆ گەرانەوە بۆ هۆڵی دانیشتنەكە و دەربڕینی ڕای خۆیان، ئەگەری هەیە ئەو دانیشتنە رەتبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا