زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پێشمەرگە خانەنشین دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری لە رێكخستنی ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پەیوەست بە بەرزكردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشینكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە ئەفسەر و پلەداری فەرماندەیی هێزەكانی 80ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ خانەنشینكران.

رۆژی سێشەممە 27_9_2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە خانەنشینكردنی دوو هەزار و 61 ئەفسەر و پلەداری فەرماندەیی هێزەكانی 80ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وەك فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیكردووەتەوە، ئەم فەرمانە لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری لە رێكخستنی ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پەیوەست بە بەرزكردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشینكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا