وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە سبەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم لەناویاندا هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆببێتەوە.

ئەلێكساندەر شۆڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و پێشوازی لێكرا.

بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەلێكساندەر شۆڵنبێرگ بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆببێتەوە.

شۆڵنبێرگ و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ڤیەننا، دۆخی عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا