سەعدی پیرە: یەكێتی پێیوایە تۆماری دەنگدەران لەجێگەی خۆیدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بە هۆكاری ڕێككنەكەوتنی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بە چەند خاڵێكی ناكۆك دەكات، یەكێك لە خاڵەكان دیاریكردنی ڕێژەی كۆتاكانە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاند: یەكێتی پێیوایە هێشتا یارییەكە دەستی پێنەكردووە یەك بە یانزەیە لەگەڵ پارتی واتە 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابە، لە كاتێكدا هێشتا یاریش دەستی پێنەكردووە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی:‌ دەبێت ئەم بابەتە كۆتایی پێبهێنرێت كۆتا بۆ پێكهاتەكانی تر پێویستە ئەوانەی كە دەردەچن نوێنەری پێكهاتەكانی تر بن بە ‌دەنگی پێكهاتەكان بچن، 11 كورسی زۆر مەسەلەی پێ یەكلادەكرێتەوە، زۆرجار بەداخەوە هەندێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی كە لەسەر حیسابی كۆتا هاتوون لەكاتی هەبوونی ناكۆكیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی پێش یەكێتی و پێش پارتی دێنە وەڵام، لەكاتێكدا ئەوان كاریان بەو بابەتانەوە نییە چونكە یەكێتی و پارتی دوو هێزی سیاسین و ڕكابەری یەكترین لەسەر دەسەڵات.

سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە هۆكاری ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان وتی: لەڕاستیدا هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە ‌هەرێمی كوردستان چەند كێشەیەكی هەیە كێشەی یەكەم یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، كێشەی دووەمی، مەسەلەی كۆتای پێكهاتەكانی تری غەیری كورد، سێیەمیش، مەسەلەی تۆماری دەنگدەرانە كە یەكێتی پێیوایە تۆماری دەنگدەران لەجێگەی خۆیدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا