پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حەسەن نەسڕوڵـڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵـڵای لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی ئاراستەی هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد و داوای لێکردن عێراق ڕزگار بکەن.
لە پەیامێکدا حەسەن نەسڕوڵـڵا ئاماژەی بەوەکرد، “عێراق خاکی پیرۆزە و هیوادارین هەموو لایەنەکان بە داناییەوە کاربکەن تا عێراق و میللەتەکەی ڕزگار بکەن”.
وتیشی، “تکا لە عێراقییەکان دەکەین چارەسەر بۆ ناکۆکییەکانیان بدۆزنەوە لەپێناو ڕزگارکردنی وڵاتەکە”.
لە ئێستادا شەقامی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون کە ئەوانیش بەرەی ڕەوتی سەدر و بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگییە، لەلایەک ڕەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی پەرلەمان دەکات، لەلایەکی دیکەوە نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کە ئەندامە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕەتدەکاتەوە.