نرخی نەوت بەپێی دوایین ئامارەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، دووبارە دابەزی هەر بەرمیلێک بە 102 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 25ی تەمموزی 2022، بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیل پرایز یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 102 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بە 93 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت لەم دواییانەدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکیە سیاسیانەی بوونیان هەیە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوو هەتا یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 130 دۆلار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا